هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە مانگی سێی ئەمساڵەوە لەسەر حكومەتی عێراق و چاوەڕواندەكرێت تا رۆژی پێنجشەممە حكومەتی عێراق پارە بۆ دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
راشیگەیاند، پێشتر حكومەتی عێراق مانگانە 400 ملیار دیناری وەك قەرز ناردووە و لە ئێستاشدا مووچەی مانگەكانی شەش و حەوت نەدراوە.
شەوی رابردووش فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كۆبوونەوە و باس لە پرسی هەڵبژاردنەكان و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرا.