هاوڵاتییەک بە ناوی (جەوهەر جەلال محەمەد) کە خەڵکی شاری سلێمانییە، لە شاری جەزیرەی تورکیا جەڵتە لێیداوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە، ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
ئێستا لە نەخۆشخانە، کوردێکی خەڵکی دهۆک بە دیار ئەو هاوڵاتییەوەیە و هاوکاریی دەکات، داوادەکات کەسوکارەکەی ئاگاداربکرێنەوە، یان هەرکەسێک دەیناسێت، پەیوەندیی پێوە بکات، ژمارەی مۆبایل (00905446171314).
ئەو هاوڵاتییەی خەڵکی دهۆک داوا لە هەمووان دەکات، هاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ئەم زانیارییانە تا بگاتە دەست خزم و کەسوکاری جەوهەر جەلال و بچن بەهانایەوە.