ئەمریکا: پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی دەکەین

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر پەیامی پشتیوانی لە رێککەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە بڵاوکردەوە.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پێشوازی لە رێککەوتنی یەکێتی و پارتی دەکات لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پشتگیری بۆ یەکگرتن و چاکسازی پێشمەرگە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی پێشکەوتن دەکەین لە کاتێکدا هەردوولا کۆدەبنەوە و دانوستان لەسەر ئەو پرسانە دەکەن کە ماونەتەوە بۆ سوودگەیاندن بە خەڵکی کوردستانی عێراق”.

لە کۆبوونەوەی دوێنێی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان رێککەوتن لەبارەی چەند خاڵێکەوە کرا کە بریتیین لە:

1- هەردوولا پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین لەو کاتەی لەلایەن سەرۆکی هەرێم دیاریدەکرێت لە دوای راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

2- بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان لە هەموو روویەکەوە کێشە و جیاوازییە بچووکەکان بەلاوە بخرێن و روو لە پێکەوە چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.

3- بڕیارماندا پرۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.

4- هەردوولا بڕیارماندا پشتیوانی لە رێککەوتنەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.

5- لە پێناو زیاتر لێکنزیکبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکاندا بڕیارماندا بە رۆحیەتی کوردستانیانە و نیشتمانپەروەرانە بەردەوامی بدەین بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان و هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

عێراق رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئێران دەکات بەرامبەر کارەبا و گاز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كونسوڵگەریی ئەمریكا لەبارەی بوونی پەیوەندی بە دەستگیركراوانی بادینانەوە، بۆ ئێستا دەدوێت

وتەبێژی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە وەڵامی تۆمەتباركردنی دەستگیركراوانی بادینان بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ كونسوڵگەریی ئەمریكا، كونسوڵگەرییەكە دەڵێت،…
Total
0
Share