سەعدی ئەحمەد پیرە: هەڵبژاردن بکرێتەوە کورسییەکانی یەکێتی زیاددەکەن و کورسیی پارتی کەمدەکات

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەڵبژاردن بکرێتەوە، ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی زیاددەکەن و کورسیی لایەنەکانی دیکەش کەمدەکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، پێشتر پارتی لەگەڵ گۆڕان حكومەتی پێكهێنا و شكستیهێنا، ئیتر بۆچی ئەزموونێكی سەرنەكەوتوو دووبارەبكەینەوە؟

وتیشی، ئەوەی هەندێک لە كەناڵەكان باسی دەكەن، کە گوایە گروپ گروپ لە بەغدادەوە دێن بۆ هەولێر بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی عێراق، راست نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێشتر بانگهێشتكرابوو بۆ هەولێر و سەردانی یەكێتییش دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق لەبارەی کێشەی هونەریی ئامێرەکانی دەنگدانەوە ڕایگەیاند، هەندێکجار هەڵەی کەسی، کێشەی نەخوێندنەوە لە ئامێرەکاندا دروستدەکات.…
Total
0
Share