شۆفێرێکی بێمۆڵەت لە شەقامی سالم کارەساتی نایەوە

لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی شۆفێرێکی بێمۆڵەت بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبێلی دیکەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سالم نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، شۆفێرێکی بێمۆڵەت کە ئۆتۆمبێلی جۆری سەنی لێخوڕیوە بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری ئاوتلاندەردا، پاشان بەربەستی جیاکەرەوەی شەقامەکەی شکاندووە و پەڕیوەتەوە بۆ شەقامی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ڕۆگ و کیای بارهەڵگر.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا جگە لە زیانە ماددییەکان برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران: پێشبینیدەکەین دۆزینەوەی تەرمی کچەخنکاوەکەی مێرگەسوور 10 بۆ 15 رۆژ بخایەنێت

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ” پێشبینیدەکەین دۆزینەوەی تەرمی کچەخنکاوەکەی مێرگەسوور 10 بۆ 15 رۆژ بخایەنێت”. رەوەند هاودیانی،…
Total
0
Share