ئەو ژنەی بە هاوكاریی دوو كەس مێردەكەی كوشت دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش، بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بكەرانی تاوانی كوشتنی هاوڵاتییەكی گەڕەكی سەرچناری سلێمانی دەستگیركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هێزەكانی ئاسایش دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاریی وورد، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، ئەنجامدەرانی تاوانی كوشتنی هاوڵاتی ( سەمەد عارف محەمەد)ی تەمەن 41 ساڵیان دەستگیركرد، كە لە شەوی 6ی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی گردەبڕاوەكە بە چوار فیشەك كوژرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوەی هێزەكانی ئاسایش، دەركەوت هاوژینی سەمەد بەرنامە داڕێژەری ئەم تاوانە بووە و بە هاوكاری دوو كەس ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی و لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 406 لە یاسای سزادان بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

یاسین مەحمود: دابەشنەكردنی مووچە جووڵەی بازاڕی پەكخستووە و رێژەی بێكاریی زیاددەكات

بابەتی دواتر

هەواڵگریی عێراق: چوار تۆمەتبار دەستگیرکرا بەنیازبوون 138 هەزار دۆلار ببەنە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: وەزارەتی دارایی عێراق رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی دەستپێكرد

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ دووشەممە کەمێک دابەزیوە.…
Total
0
Share