وەزارەتی کارەبا: سیستەمی وزەی خۆر لە رووکەشی بینا و پەنجەرەکاندا جێگیردەکەین

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سیستەمی وزەی خۆر لە رووکەشی بینا و پەنجەرەکاندا جێگیردەکەین.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دیدارێکی نێوان کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت بە پڕۆژەی وزەی خۆر، باس لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی جێگیرکردنی سیستەمی وزەی خۆر لە رووکەشی بینا و پەنجەرەکاندا کراوە.

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رووی ئابوریی و ژینگەییەوە سوودی زۆریان هەیە، لە رێگای بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ، رێنماییەکانی وەزارەت لەبارەی هاندان و کارئاسانی بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر خرایەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامی: پێشێلکاریی یاسایی لە ناوی ئەندامانی کۆنگرەدا کراوە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێشێلکاریی یاسایی لە کۆنگرەدا کراوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەم کۆنگرەیە، کۆنگرەیەکی تەندروست…
زیاتر ببینە

بڕیار لەبارەی دامەزراندنی خۆبەخشانی تەندروستییەوە دەدرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەسەر ناڕەزایی خۆبەخشانی تەندروستیی بڕیاریدا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی ئاگادارکراونەتەوە لە ناردنی ناوەکانیان بەمەبەستی…
Total
0
Share