پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە کەرکوک راگەیاند کە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێك ده‌ركرا به‌پێی مادده‌كانی 289 – 298 له یاسای سزادانی عێراقی، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “توانرا تۆمه‌تبار (خ، م، خ) كه به ناسنامە عه‌ره‌به، له شاری كه‌ركوك و له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی كه‌ركوك ده‌ستگیربكرێت”.