بەبۆنەی رێوڕەسمی عاشووراوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سبەینێ یەكشەممەی كردە پشوو.
میدیاكانی عێراق لە زاری ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ یەكشەممە بەبۆنەی رێوڕەسمەكانی یادی عاشوورا پشووی فەرمییە لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پشووەكە دەزگا و دامەزراوە تەندروستی، خزمەتگوزارییەكان و هێزە ئەمنییەكان ناگرێتەوە.