كەلار.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا پێنج كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەناو شاری كەلار بەهۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل پێنج كەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ‎ئەمشەو بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەناو شاری كەلار و نزیك قەڵای شێروانە پێنج كەس برینداربوون كە رووداوەكە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن و جێب واز و جێب شیرۆكی روویداوە، بەهۆی ڕووداوەكەوە پێنج كەس برینداربوون كە ئۆتۆمبیلەكان لە گردەگۆزینە بە ئاراستەی كەلار هاتوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ پاڵپشتیی مانگرتووانی سلێمانی دوکانەکانی ناوبازاڕی هەڵەبجە داخران

بۆ پاڵپشتیی مانگرتووانی سلێمانی دوکاندارانی ناوبازاڕی هەڵەبجە دوکانەکانیان داخست. هاوشێوەی دوکاندارانی سلێمانی، دوکاندارانی هەڵەبجەش دوکانەکانیان داخست وەک پاڵپشتی…
Total
0
Share