بەهۆی سووتانی 500 ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەسەر کەشتییەک مەترسی کارەساتێکی ژینگەیی هەیە

ماوەی چوار رۆژە ئاگر لە کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک دوورگەی تێچیلینگ لە باکووری هۆڵەندا کەوتووەتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، کەشتییەکی بارهەڵگری تایبەت بە کۆمپانیای شۆی کەیسۆن کاشیا کە کێشی نزیکەی 18 هەزار و 500 تۆن بووە و سێ هەزار و 873 ئۆتۆمبێلی هەڵگرتبوو، کە نزیکەی 500 ئۆتۆمبێلیان کارەبایی بوون، ئاگر لە پاتری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کەوتەوە و ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنەی سەند.

کەشتییەکە لە ئەڵمانیاوە بەرەو بەندەری پۆرسەعیدی میسر بەڕێکەوتووە و بەپێی زانیارییەکان ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتاون و ئاگرەکەش بەردەوام لە تەشەنەسەندندایە.

بە وتەی تیمە فریاگوزارییەکان تا ئێستا پلەی گەرمای ناو کەشتییەکە زۆر بەرزە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە قورسە ئاوێکی زۆریش چووەتە ناو کەشتییەکەوە.

سووتانی ئۆتۆمبێلەکانی ناو کەشتییەکە مەترسی کارەساتێکی گەورەی ژینگەیی دروستکردووە و تیمە فریاگوزارییەکانی هۆڵەنداش هەوڵەکانیان خستووەتە گەڕ تا بتوانن رێگری لێبکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: تەکنەلۆجیای ئەتۆمیی ئێرانی بە هیچ هێرشێک لەناوناچێت

سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، تەکنەلۆجیای “ئاشتییانەی” ئەتۆمیی ئێرانی، بە هیچ هێرشێک لەناو ناچێت. سپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمریکا…
Total
0
Share