بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت وپلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42پلەی سیلیزی
دهۆك : 43 پلەی سیلیزی
كەركوك : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی
تۆپ