دیپۆرتی كۆچبەران ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە.. پەرلەمانتارێك: ترس هەیە بەردەوامی پێبدرێت

لە نامەیەكدا كە ئاراستەی باڵیۆزخانەی بەریتانیای كردووە پەرلەمانتارێكی كورد داوادەكات شانشینی یەكگرتوو لە ناردنەوەی كۆچبەران پاشگەزببێتەوە و ترسی خۆیشی لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان نامەیەكی فەرمی ئاراستەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق كردووە و تیایدا دەڵێت، دوای بیستنی هەواڵی دیپۆرتکردنەوە و ناردنەوەی کۆچبەرانی کورد لە بەریتانیا، ئەم هەواڵە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی لە شەقامی هەرێمی کوردستان دروستكردووە.

وەك یەكێك لە نوێنەرانی گەل ئەو پەرلەمانتارە دڵتەنگی خۆی دەردەبڕێت و داواش لە حکومەتی بەریتانیا دەكات لە “هەوڵی ناردنەوەی بە زۆری پەنابەرانی کورد پاشگەزببێتەوە”.

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت، “بێکاری و نادادپەروەری و نزمیی کوالێتیی ژیان لە هەرێمی کوردستان وایکردووە خەڵک لە وڵاتەکەیان هەڵبێن و پەنا بۆ بەریتانیا ببەن”.

هاوكات لە پەیامێكیشدا ترسی خۆی نیشاندەدات بەوەی ناردنەوەكە ببێتە پڕۆسەیەکی بەردەوام و وڵاتانی دیکەش پەیڕەوی بکەن.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان هەڕەشەیەكی دیكە بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

دەربارەی ڕاگەیاندنی پشوو بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share