ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ناكرێت بە پاساوی جیاواز مووچەی مانگێكی فەرمانبەران بفەوتێت و دەبێت حكومەتی هەرێم بە هەر شێوەیەك بێت مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەران دابەشبكات.
لوقمان وەردی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناكرێت بە پاساوی جیاواز مووچەی مانگێكی فەرمانبەران بفەوتێت و دەشڵێت، “مووچەی مانگی 6ی ئەمساڵی فەرمانبەران لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە.
راشیگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم بە هەر شێوازێك بێت كە قەرز دەكات یاخود پارە لە بەغداد وەردەگیرێت مووچەی مانگی شەش دابەشبكات و ناكرێت بە پاساوی نەناردنی بودجە مووچەی مانگێكی فەرمانبەران بفەوتێت.