هەولێر.. نرخی بەنزین بەرزبووەوە

نافز ناوپردانی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەشێك لە بەنزینخانەكاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و هۆكارەكەی بەهۆی گرفتی پاڵاوگەكانەوەیە كە وەك پێویست سووتەمەنیان بۆ دابیننەكراوە.

راشیگەیاند، پێشتر نرخی یەك لیتر بەنزین بە 850 دینار بووە، ئێستا نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە بەشێك لە بەنزینخانەكاندا گەیشتووەتە هەزار و 70 بۆ 75 دینار.

هاوكات پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە بەشێك لە بەنزینخانی شاری هەولێر بە 1075 دینار، موحەسەن بە 1275 دینار و سۆپەر بە 1475 دینارە، پێشتر نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 850 دینار بووە.

بابەتی پێشتر

زانیاریی لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لەنزیک چیای پیرەمەگرون

بابەتی دواتر

جەمال كۆچەر: مانگانە لە بەغدادەوە 900 بۆ 925 ملیار دینار بۆ مووچە رەوانەدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان: بەردەوامین لە پاراستنی خاك و خزمەتكردنی خەڵك و پارێزگاریكردن لە سەروەربوونی یاسا

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایدەگەیەنێت،”تۆمەتباری كوشتنی مێردمنداڵەكەی شەوی رابردووی سلێمانیمان رادەستی پۆلیس كرد”. لە روونكردنەوەكەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی…
Total
0
Share