ئانۆ جەوهەر: هێڵی ناوخۆیی شەمەندەفەر بۆ كوردستان دادەنرێت

ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق داوامانكرد ئەو هێڵی شەمەندەفەرەی كە لە عێراق دروستیدەكەن ببەسترێتەوە بە شارەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

راشیگەیاند، ئەو پڕۆژەیە لەلایەن كۆمپانیایەكی ئیتاڵییەوە جێبەجێدەكرێت و لە هەرێمیش هێڵی شەمەندەفەری ناوخۆیی لە نێوان شارەكانی كوردستان دادەنرێت و لەگەڵ عێراق پێكەوە دەبەسترێتەوە.

وتیشی، “لەبەرامبەردا وەزیری گواستنەوەی عێراق بەڵێنیدا ئەو داواكارییە بخاتە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق و كاری جددی لەسەر بكرێت”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: لە ماوەی رابردوو زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تایبەت بە قیرتاوكردن ئەنجامدراوە

بابەتی دواتر

میقداد شێخ بەهادین: بوونی سەرۆک بافڵ لە بەغداد گـرەنتیـیەکی گەورەیە بۆ زامنکردنی مافە دەستوورییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share