لەبارەی کارتی نیشتمانییەوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە دەتوانن ئێستا کارتە نیشتمانییەکەیان وەربگرنەوە.

ڕائید عەلی محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پێشتر بەهۆی بایکۆتی دەوامەوە وەک داواکارییەک بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی وەستابوو، بەڵام ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن کارتە تەواوبووەکەیان وەربگرنەوە”.

هاوکات بەرێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارو باری شارستانی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، “داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەین کە لە بەرواری 7 ی شوباتەوە سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکەمانیان کردووە و پەنجەمۆریان کردووە سەردان بکەنەوە بۆ وەرگرتنی کارتەکانیان”.

لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناڕەزایەتی لە پێدانی موچەکانیان بەڕێوبەرایەتییەکانی ڕەگەزنامە، بایکۆتی دەوامیان کردبوو، بەڵام لەو ماوەیەدا موچەیان وەرگرتووە و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ی داهاتووش موچەیەکی دیکەیان پێبدرێت.

ئەو هاوڵاتییانەی کە دەڕۆن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی پێویستە (ڕەگەزنامەی عێراقی ئەسڵی و پێناسەی باری شارستانی ئەسڵی و پسوڵەی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانیان پێبێت).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: دوای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆی جددی بۆ بەشدارییەکی بەهێز لە بەغداد دەکەین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان، بەشداریی پرۆسەكەی كرد، خۆشحاڵ بوو بەوەی…
زیاتر ببینە

هەڵوێستی یاسایی ئومێد بەرۆشكی دوای كشاندنەوەی سكاڵای پەرلەمانتارەكەی پارتی

دوای كشاندنەوەی سكاڵای سەر ئومێد بەرۆشكی لەلایەن پەرلەمانتارەكەی پارتییەوە، پارێزەرەكەی بەرۆشكی هەڵوێستی یاسایی ئەگەری زووتر ئازادكردنی بریكارەكەی بۆ…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ماوەی ساڵێکە هیچ هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵە دڕندەکان ئەنجام نەدراوە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ هیچ هەڵمەتێکی دەستبەسەداگرتنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو…
Total
0
Share