ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش رایگەیاند، چەرخی کوڵان لەسەر زەوی دەستیپێکرد و ئەم مانگە زەوی بەرزترین پلەی گەرمای بەخۆیەوە بینیوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، “مانگی تەمموزی ئەمساڵ زەوی بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکردووە، گۆڕانی کەشوهەوا رووداوێکی ترسناکە و ئەمەی ئێستا روودەدات سەرەتایەتی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە پێویستمان بە پابەندی وڵاتە پێشکەوتووەکان هەیە بۆ گەیشتن بەوەی دەردانی غازە ژەهراوییەکانیان بۆ سفر کەمبکەنەوە تا ساڵی 2040”.
بە وتەی گۆتێرێش، “ئێستا لە سەدەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تێپەڕیووین و گەیشتووین بە چاخی کوڵانی جیهانی و مرۆڤایەتی بەرپرسە لەمەی روودەدات، دەبێت لە ئاست ئەو بەڵێن و بڕیارانەدا بین کە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاووهەوا داومانە”.