ئەمریکا: ناتوانین هێرشی بەردەوامی چەکدارە شیعەکان قبوڵ بکەین

ڕاوێژکارێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، واشنتن ناتوانێت هێرشی بەردەوامی گروپە چەکدارییە شیعەکان قبوڵ بکات و نیگەرانە لەو دۆخەی ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت.

داڤید شەنکێر، یەکێک لە یاریدەدەرەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ 1ی تشرینی یەکەم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “ئێمە ناتوانین هەروا چاوەڕێ بکەین کە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران هاوڵاتییەکانمان بکەنە ئامانج کە لە دەرەوەی ئەمریکا خزمەت دەکەن”.

ڕاشیگەیاندووە، لەو بارەیەوە چەندینجار حکومەتی عێراق ئاگادار کراوەتەوە و ڕەنگە هەنگاوی داهاتووی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی عێراق و میلیشیاکانیش نەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “بەداخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا، عێراق دەكەوێتە گۆشەگیری و ڕەنگە داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ببێتە هۆی کشانەوەی نێردە و باڵیۆزخانەی دیکە”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی توندی داوەتە حکومەتی عێراق کە باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد دادەخات ئەگەر هێرشی چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی بەردەوام بێت و ئەوەش بەمانای داخستنی هێواشی کۆی باڵیۆزخانە بیانییەکانە لە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ورده‌كاریی حساباتی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌ زاری وته‌بێژی كازمییه‌وه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكرد، حكومه‌ت پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و بڕێكی دیاریكراو له‌ داهاتی…
Total
0
Share