سۆران عومەر زانیارییەك لەبارەی مووچەی مانگەكانی 6 و 7 ئاشكرادەكات

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، زۆر نیگەرانبووین بە لێدوانەكەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم كە وتی، “دەبێت پرسیاری مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق بكەن” و لە ئێستادا خەڵك بێهیوابووە و ناكرێت ئەوان بێهیوابن و دەبێت بچنە بەغداد و پاكتاوی دارایی نێوان هەرێم و بەغداد بكەن، بەو پێیەی ماف و شایستەی دارایی خەڵك و مووچەخۆران بە یاسا چەسپاوە و ئەركی حكومەتە بچنە بەغداد مووچەی فەرمانبەران زامنبكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبوو حكومەتی هەرێم خۆی مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆران دابەشبكات و چاوەڕوانی مووچەی مانگی 7 لە بەغداد بكات نەك دوو مووچە نەدرێت.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، “پێشتر بەغداد داوای 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی دەركرد ئێستا سەرجەم دۆسیەی نەوتیان لێسەندین و بە ناچاری رێككەوتن كرا”.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێک کەوتە دۆڵێکەوە و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

غەریب ئەحمەد: هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share