توركیا سەربازێكی خۆی لە زاپ كوشت

ژمارەیەك چەكداری سوپای توركیا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ئاشكرایكرد، دوێنێ سەربازێكی توركیا ویستوویەتی خۆی ڕادەستی گەریلا بكات، بەڵام سوپای توركیا كوشتوویەتی، گیانلەدەستدانی سێ گەریلاشی بە چەكی كیمیایی توركیا ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی وردەكاری و ئامارەكانی پێكدادانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاوكردەوە، ئاشكرایكردووە، “ڕۆژی سێ-ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک لە گردی سۆر، پاش ئەوەی ڕووبەڕووی بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلا بووەتەوە، هێرشی کیمیایی ئەنجامداوە و سێ شەڕڤانی شەهید کردووە، کە لە داهاتوودا ناسنامەی ئەو سێ کەسە بۆ ڕایگشتی ئاشکرادەکرێت”.

هەپەگە چیرۆكی كوشتنی سەربازێكی توركیاشی ئاشكراكردووە بەدەستی خودی سوپای توركیا، ڕایگەیاندووە، “دوای ئەوەی ڕۆژی 10ی ئەم مانگە لە گۆڕەپانی شامکێ-ی ناوچەی زاپ، هێزی گەریلا گرووپێکی داگیرکەرانیان خستووەتە ژێر کۆنترۆڵەوە، سەربازێکی تورک، بۆ ئەوەی خۆی تەسلیمی گەریلا بکات، هەڵاتووە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە لای گەریلاکان، لەلایەن سوپای تورکەوە تەقەی لێکراوە”.

بەوتەی هەپەگە، گەریلا ویستویانە ژیانی سەربازەكە ڕزگاربكەن و “بەئامانجی دەرچوونی سەربازەکە، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزی گەریلا و سوپای تورکدا دروستبووە و گەریلایەک لەو شەڕەدا برینداربووە”.

هەپەگە دەشڵێت، “سوپای داگیرکەری تورک شوێنی سەربازەکەیان بۆردوومان کردووە، پاش بۆردوومانەکە کاتێک هێزی گەریلا گەیشتووەتە شوێنی سەبازەکە، ئاشکرابووە بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە گیانیلەدەستداوە”.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: سوریا سەقامگیرنییە بۆ گەڕانەوەی پەنابەران

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: لە هەوڵەكان بەردەوامین بۆ زیاتر دابەزاندنی نرخی بەنزین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەكەی بەغداد گەیشتە هەرێم

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، 320 ملیار دینارەكەی بەغداد گەیشتە هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share