وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم سیستمێکی نوێ بۆ شیکردنەوە و راگەیاندنی بومەلەرزە جێبەجێدەکات.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەرێگای بەکارهێنانی داتا سەنتەرێکی سەربەخۆوە لەمەودوا دەتوانرێت شیکردنەوە و راگەیاندنی بومەلەرزە ئەنجامبدرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داتا سەنتەرەکە لە ئەنجامی هاوکاری نێودەوڵەتیی و گۆڕینەوەی زانیاریی لەگەڵ عێراق و وڵاتانی دەوروبەر، دەتوانێت لە رێگای 227 وێستگەی بومەلەرزەوە کارەکانی جێبەجێبکات و بومەلەرزەکان شیبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە داهاتوودا هاوڵاتیان و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەتوانن بۆ دەستکەوتنی داتا و ئاماری بومەلەرزە لە هەرێـمی کوردستان، سەرچاوەی رەسمی حکومەت بەکار بهێنن.