هەولێر.. بەهۆی سەرپێچییەکەوە ڕوداوێکی هاتوچۆی قورس ڕویدا

کاتژمێر 4:45 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ 8ی شوبات، لە ئەنجامی سەرپێچیکردنی تاکسییەک ڕوداوێکی هاتوچۆی قورس ڕویدا و بەهۆیەوە باوک و کوڕێک بە سەختی بریندار بوون.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەسەر ڕوداوەکە دەڵێت، ” لەسەر رێگای هەولێر بۆ کەسنەزان ئۆتۆمبیلێکی جۆری تاکسی هەوڵیدا پێچبکاتەوە لە شوێنێک کە ڕێگەپێدراو نییە پێچکردنەوە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلێکی جۆری شۆفرلێت خۆی پێدا کێشاوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون”.

بەپێی زانیارییەکانی هاتوچۆی هەولێر، جگە لە زیانی مادی هەردوو ئۆتۆمبیلەکە زیانێکی زۆر بەر ڕێگەو بان و چەند ستونێکی کارەبای نزیک ڕوداوەکە گەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی سووتاوی نەشتەرگەریی جوانکاری نەشتەرگەرییەک بۆ منداڵێک کرا کە یەکەم جارە لە…
Total
0
Share