حەوتەم سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستدەكرێت بە دابەشكردنی حەوتەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا و دەشڵێت، “تائێستا هیچ رێنماییەك بۆ قەرەبووكردنەوەی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان نەدراوە”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابەشكردنی شەشەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییان لە قۆناغی كۆتاییدایە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستدەكرێت بە دابەشكردنی حەوتەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییان و هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو هەمان ماددە خۆراكییەكانن کە دابەشدەكرێن.

ئاشكراشیكرد، ساڵی رابردوو تەنها بەشەخۆراكی یەك مانگ دابەشنەكراوە و تائێستا هیچ بڕیار و رێنماییەكەمان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییان ئاراستە نەكراوە.

بابەتی پێشتر

وادەیەك بۆ ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

شاندی هەرێم و بەغداد لەبارەی مووچە و بودجەوە رێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم ناوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی بڵاوكردەوە

جێێنشینی ئه‌بوزه‌بی ، له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و…
Total
0
Share