وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رێگە بە كۆمپانیاكان دەدات بەنزین بەپێی كوالێتیی پێویست هاوردەبكەن، هەروەك هەناردەی بەنزین لە هەرێمەوە بۆ دەرەوە قەدەغەدەكات.
بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە بە ژمارە (835ن) لە ئەمڕۆ 26ی تەمموز بە واژووی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە (وەكالەت) دەرچووە بڕیاردرا بە رەچاوكردن و پاراستنی كوالێتی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بدرێت بۆ هاوردەكردنی بەنزین.
هەر بەپێی فەرمانەكە رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت.
ئەو بڕیارانە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكانە بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، وەك ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماژەی پێداوە.