جوتیار عادل: جارێكی دیكە قەیرانی بێ مووچەیی سەرهەڵنادات

جوتیار عادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “ئەگەر رێككەوتنی هەرێم و بەغداد جێبەجێبكرێت جارێكی دیكە قەیرانی بێ مووچەیی لە هەرێمی كوردستان سەرهەڵنادات و لە پێدانی مووچە دەستەوەستان نابین”.

راشیگەیاند، حكومەتی هەرێم سەرجەم داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ بەغداد ئاشكراكردووە و سبەی بە داتا بڵاویدەكەینەوە كە چەند نەوتمان رادەستی بەغداد كردووە.

جوتیار عادل وتیشی، هیواخوازین حكومەتی عێراق رێككەوتنەكان جێبەجێبكات و مووچە و بودجەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا رەوانە بكات و ئێمەش وەكو حكومەتی هەرێم لە پێدانی مووچە دەستەوەستان نابین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رەنگدانەوەی خواستی دانیشتووانەكەیەتی

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنەكە…
Total
0
Share