دڵشاد شەهاب: سەرۆكایەتیی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەكان تاوتوێدەكات

سەرۆكایەتیی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەكان تاوتوێدەكات

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەسەر بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە مەبەستی وەرگرتنی بیروڕا بۆ دەستنیشانكردنی وادەیەكی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێكی باڵا لە سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان، بەرنامەی زنجیرەیەك سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان دەستپێكرد.

راشیگەیاند، “لە سەردانەكاندا بیروڕای حزب و لایەنەكان بۆ دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وەرگیراوە”.

 

بابەتی پێشتر

عەلی عەلاق: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی: هەوڵدەدەین پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران مانگانە لەكاتی خۆیدا خەرجبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share