نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی سیتییەکانی بۆ ئەم مانگە بڵاوکردەوە، بەپێی راگەیەندراوەکە هەر کیلۆواتێک کارەبای مۆلیدەکان لە سیتییەکاندا نرخەکەی 274 دینار دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ مانگی تەمموز نرخی هەر کیلۆوات بۆ کاتژمێرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە (274) دینار، لە کاتێکدا مانگى حوزەیراندا نرخى کێلۆوات بۆ کاتژمێرێک بە (277) دینار بوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، نرخەکان بە پشتبەستن بە نرخی گازوایل لە بازاڕدا دانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتيی زانایان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لێكدانەوەی هەڵە…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. رۆژنامەنووس و چالاكوانان گردبوونەوەی ناڕەزاییان دژ بە سزادانی شێروان شێروانی ئەنجامدا

دژ بە بڕیاری دووبارە سزادانی شێروان شێروانی، ژمارەیەك لە رۆژنامەنووس و چالاكوانان لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا. گردبوونەوەكە…
Total
0
Share