لەبارەی پشووی سبەی بڕیاردرا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند، جگە لە باخچەکانی منداڵان و پۆلی یەکەم تا شەشەم، سبەی دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی قەزاکە ئاساییە.

ئەسعەد جافر حەمە، بەڕێوەبەری پەوردەی پێنجوێن رایگەیاند، پاش راوێژکردن لەگەڵ قائمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی سبەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 25ـی کانوونی دووەمی 2026 بڕیاردرا:

1- دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز و گوندەکانی ئاسایییە.

2- سەرجەم خوێندنگە ئامادەیییەکانی ناوشاری پێنجوێن دەوامیان ئاساییە.

3- پۆلی 8،7 و 9 لەسەرجەم قوتابخانە بنەڕەتییەکانی ناو شار دەوام ئاساییە.

4- باخچەکانی منداڵان و پۆلی یەکەم تا شەشەم ناوشار دەوامیان نییە.

5- بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن لە گوندەکانی دەوروبەری پێنجوێن و ناحیەی گەرمک و سەرجەم گوندەکانی سەرپشکن بۆ دەوامی سبەینێ بڕیاربدەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share