بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد بووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد بووە، بە شێوەیەک کە رەنگدانەوەی خواستی هەموولایەک بێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی هەرێم.

ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە دەیڤد بەرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی هەڵبژاردن و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە و خالید شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و د. عیزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و چاکسازییەکانی ناو هێزی پێشمەرگە روونکردەوە و رایگەیاند، “یەکێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد بووە، بەشێوەیەک کە رەنگدانەوەی خواستی هەموولایەک بێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی هەرێمەکەمان”.

هاوکات سەبارەت بە هێزی پێشمەرگە و هەنگاوەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان، سەرۆک بافڵ ئاماژەی بۆئەوەکرد، “یەکێتی پابەندە بە هەموو ئەو رێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لە ماوەی رابردوودا سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ئەنجامدراون، بەڵام دەبێت هەموو هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی هاوسەنگی و یەکسانیی بنرێت و هەموو هەوڵێکیش بۆ دوورکەوتنەوە لەو ئامانجانە رەت دەکەینەوە”.

 

بابەتی پێشتر

ئاماری فەرمی: لە هەر کاتژمێرێکدا هەشت حاڵەتی جیابوونەوە تۆماردەکرێت

بابەتی دواتر

ئیتاڵیا لە بەرژەوەندیی میلان و ڕۆما بڕیارێکی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share