سبەینێ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى، پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەولێر:42 پلەى سیلیزى، سلێمانی:40 پلەى سیلیزى،دهۆک:41 پلەى سیلیزى، کەرکوک:44 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:42 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران:30پلەى سیلیزى، زاخۆ:43 پلەى سیلیزى، سۆران:40 پلەى سیلیزى، گەرمیان:45 پلەى سیلیزى دەبێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی فۆرمی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوورەوە ئاگادارییەک بڵاودەکرێتەوە

بابەتی دواتر

100 دۆلاری ئەمریکی 155 هەزار دیناری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share