لەماوەی 14 ساڵدا 17 ملیار دۆلار لە پڕۆژەی نیشتەجێبووندا خەرجکراوە

بەپێی ئامارێکی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان، لە ماوەی ساڵی 2006 تا ساڵی 2020 مۆڵەتدراوە بە 171 هەزار و 643 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ دروستکردن و 17 ملیار دۆلار خەرجی ئەو یەکانە بووە لە پارێزگاکانی هەرێم.

بەرهەم سەردار، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لە ماوەی 14  ساڵدا 88 پڕۆژە کە دەکاتە 89 هەزار و 423 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەولێر دروستکراوە و لە سلێمانیش 54 پڕۆژە بووە و 51 هەزار و 221 یەکە بووە و لە دهۆکیش 38  پڕۆژە بووە و 30 هەزار و 998 یەکە بووە”.

لە هەرێمی کوردستان 168 کۆمپانیای تایبەت بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون هەیە و 85 کۆمپانیایان دەکەوێتە هەولێر و لە سلێمانی 47  کۆمپانیایە و لە دهۆکیش 36 کۆمپانیایە.

بەپێی وتەی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان لەو 17 ملیار دۆلارەی لە یەکەی نیشتەجێبووندا خەرجکراوە زیاتر لە 11 ملیار دۆلاری لە هەولێر خەرجکراوە و لە سلێمانی زیاتر لە سێ ملیار و لە دهۆکیش زیاتر لە دوو ملیار دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پارتی كاندیدەكەی هۆشیار زێباری بوو شكاندمان كاندیدەكەی تریان ڕێبەر ئەحمەد بوو شكاندمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی كاندیدەكەی هۆشیار زێباری بوو شكاندمان كاندیدەكەی تریان ڕێبەر ئەحمەد…
Total
0
Share