چەند چەكدارێك بە جلی سەربازییەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی خاوەن نوسینگەی دراو لە موسڵ، دەیان هەزار دۆلاریان “دزیوە”.
چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی لە موسڵ بە میدیا عێراقییەكانیان ڕاگەیاندووە، “چەند كەسێك بە جلی سەربازییەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە موسڵ، بڕی 100 هەزار دۆلاریان دزیوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “دزیكردنەكە لە درەنگانێكی شەوی ڕابردوو 23ی كانونی یەكەم ڕویداوە، لە گەڕەكی سەدام لە بەشی چەپی موسڵ”.
“ئەو چەكدارانە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكە و ڕایانگەیاندووە، ئەوان هێزی دژە تاوانن و دواتر پارەكەیان دزیوە، لەوكاتەدا كە خاوەنی ماڵەكە گومان دەكات و دەیەوێت ڕێگرییان لێبكات، تەقەی لێدەكەن و گولەیەك بە قاچییەوە دەنێن و برینداری دەكەن”، وەك سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرایانكردووە.
لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە دەستی پێكردووە، تا ئێستاش هیچ كەسێك لەسەر ئەو تاوانە دەستگیر نەكراوە.