حكومەتی عێراق زیاتر لە یەك ترلیۆن دیناری بۆ كڕینی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیادكرد

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا رەزامەندی درا لەسەر تەرخانكردنی یەك ترلیۆن دینار بۆ كڕینی ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕی ترلیۆنێك و 790 ملیار دینار بۆ شایستەی دارایی جوتیاران تەرخانكرا.

هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای تایبەت بە رێكخستنەوەی پشووە فەرمییەكان لە عێراقدا دران.

بابەتی پێشتر

قەرزی فەرمانبەرانی هەرێم لای حكومەت ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

گەشتكردنی هاوڵاتییان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئێران قەدەغەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share