پڕۆژەیەك بۆ بەهەرێمكردنی كەركوك لەلایەن دەستەیەك لە كەسایەتییەكانی شارەكە ڕاگەیەنرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی كانونی یەكەم ژمارەیەك لە ڕۆشنبیر و ئەكادیمی و چالاكوانان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیەوە پڕۆژەی بەهەرێمكردنی كەركوك ڕاگەیەندرا كە تیایدا داوادەكەن پارێزگاكە بكرێتە هەرێمێكی سەربەخۆ.
دەقی پڕۆژەكە بە زمانی كوردی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لەلایەن هیوا حەسەن خوێندرایەوە و تیایدا بەناوی بەشداربووانەوە خواستی بەهەرێمكردنی پارێزگاكەی ئاشكراكرد.
بەڵام لە كاتی پێشكەشكردنی وتەكەیدا گرژی دروستبوو، پاش ئەوەی ئامادەبووەیەك بە ڕەتكردنەوەی بە هەرێمكردنی شارەكە چووە بەردەم كامێراكان.
لایەنگرانی پڕۆژەكە دەڵێن، دەستووری عێراق ڕێگەی ئەوەی داوە هەر پارێزگایەك یان زیاتر ببێتە هەرێم و پڕۆژەكەی ئەوانیش لەو چوارچێوەیەدایە.