ناپۆلی لەبارەی کۆلیبالی-یەوە وەڵامی بارسا دەداتەوە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە خواستی لەسەر خالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری سەنیگالی یانەی ناپۆلی-یە، یانە ئیتاڵییەکەش داوای نرخێکی بەرز دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی “Il Mattino” خوان لاپۆرتا و هاوکارەکانی چاودێرییان خستووەتە سەر خالیدۆ کۆلیبالی، ئامادەییان دەربڕیوە بە نرخێکی گونجاو گواستنەوە بە بەرگریکارە زەبەلاحەکە بکەن.

لە بەرامبەر هەوڵەکانی بەرشلۆنەدا، ئیدارەی “پارتینۆپێ” بڕی 45 ملیۆن یورۆی دیاری کردووە، کە ئەوەش نرخێکی بەرزە و لەو بارودۆخە دارایییە خراپەدا بە یانە کەتەلۆنییەکە دابین ناکرێت، بۆیە هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن لە دانوستاندنەکان بکشێنەوە.

کۆلیبالی تەمەن 30 ساڵ دوایین وەرزی گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی بەڕێ دەکات، لە پێشوودا چەندین جار داواکراوی یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد بووە.

بابەتی پێشتر

چوارەم بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

لە نەینەوا یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share