دەزگای لوتكە رایدەگەیەنێت، نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران ئەرك و تێچووی گەڕانەوەی تەرمی كۆچبەرێك لەئەستۆ دەگرێت.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگاكەیان پێشوازییان كرد لە خێزان، منداڵ و کەسوکاری کۆچبەری کۆچکردوو (فەخرەدین ئەحمەد) کە لە رێگای کۆچی نایاساییدا لە 2ی ئەم مانگە بەهۆی نەخۆشی کتوپڕ لە وڵاتی مەکسیک گیانیلەدەستدا.
ئەوەشی خستەڕوو، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی و هاوخەمی، بڕیاردرا هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی مادیی و کارئاسانی بکرێت بۆ گەڕانەوەی تەرمی کۆچکردوو.
وا بڕیارە رۆژی هەینی تەرمەکەی بگاتەوە هەرێمی کوردستان و لە زێدی خۆی لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بەخاکیبسپێردرێت، وەك ئەوەی دەزگای لوتكە ئاماژەی پێداوە.