دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی ساختەكاریی راگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی ساختەكاریی بەڵگەنامەی فەرمی رادەگەیەنێت

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، باندێكی سێ كەسی ساختەكردنی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەپێناو سەروەریی یاسا و پابەندبوون بە بەڵگەنامە فەرمییە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەكان و رێگریكردن لە ساختەكاری، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی 3 كەسیان دەستگیركرد و لە كاتی دەستگیركردنیان كۆمەڵێك بەڵگەنامەی ساختە دەستیبەسەرداگیرا، تۆمەتباران هەستابوون بە دروستكردنی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی ساختە و فریوودانی هاوڵاتییان بەوەی كە مۆڵەتەكان فەرمین.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەكانی 289 و 298 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

سەرۆكایەتیی هەرێم: بەر لە مانگی ئازاری 2024 لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share