پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتییەك ڕاگەیاند

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزووری سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد بە تۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتییەك و برینداركردنی.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمار كرد كە لە لایەن چەند كەسێكەوە ڕفێندراوە و ئازاردراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا سەرجەم تۆمەتباران دۆزرانەوە و دەستگیركران.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە، سكاڵاكار پاسەوانی باخچەیەكە و یەكێك لە تۆمەتباران درەنگانێكی شەو ویستوویەتی بچێتە ناو باخچەكەوە پاسەوانەكە ڕێگەی نەداوە، دواتر تۆمەتبار لەگەڵ چوار تۆمەتباری دیكە هەڵیانكوتاوەتە سەر سكاڵاكار و ڕفاندویانە و ئازاریان داوە.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوژینەکەی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

جوتیاران ناچاردەكرێن گەنم بدەن بە سایلۆكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: ھەڵاتنی چه‌كدارانى داعش لە گرتووخانەی غوێران مەترسی بۆ عێراق دروستناكات

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژى داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھەوڵی ھەڵاتنی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە ھەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر عێراق و ناوچەکە…
Total
0
Share