وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم روونكردنەوەیەكی لەبارەی كەیسی شێروان شێروانی بڵاوكردەوە
كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم لە روونكردنەوەیەكیدا دەڵێت، “داواكاری گشتی بەبێ پرس و ڕا بە ئێمە داوای یاسایی لەسەر شێروان شێروانی تۆماركردووە”.
لە چەند رۆژی رابردوودا دووبارە سزای زیندانیكردن بەسەر چالاكوان شێروان شێروانی سەپێندراوە و ئەوەش كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە و و بڕیارە بە نایاسایی لە قەڵەم درا.