تەندروستیی عێراق: ئۆمیكرۆن چووەتە ترۆپكی بڵاوبوونەوەوە

تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەمدواییە ‏ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گۆڕاوی ئۆمیكرۆن گەیشتووەتە قۆناغی ‏ترۆپك لە بڵاوبوونەوە.‏

لەو چێوەیەدا وەزارەتەكە هۆشدایدا لەوەی سیستمی تەندروستیی عێراق ڕووبەڕووی ‏ئالنگاری و فشاری گەورە ببێتەوە، لەحاڵێكدا ئەگەر زۆرێك لەماوەیەكی كەمی دیاریكراودا ‏تووشبن.‏

بەپێی ئامارەكان، ژمارەی ڕۆژانەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق بەمدواییە ‏ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.‏

ڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی لە زاری دكتۆر هەیسەم عوبێدی، بەڕێوەبەری ‏پەرەپێدانی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن چووە ‏قۆناغی ترۆپكی بڵاوبوونەوەوە وەك زنجیرە و گۆڕاوێكی نوێ.‏

وتیشی، “زنجیرەی ئۆمیكرۆن هاوشێوەی زنجیرەكانی پێشووە، بەڵام بە خێرا بڵاوبوونەوە ‏جیادەكرێتەوە، بۆیە بە مایەی نیگەرانی زۆر دادەنرێت بەهۆی بەرزكردنەوەی ژمارەی ‏تووشبووان لەماوەیەكی كەمدا، كە ئەوەش فشار لەسەر كەرتی تەندروستی و دەرمان ‏دروستدەكات”.‏

بەرپرسەكەی تەندروستیی عێراق هۆكاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی لەماوەی ‏ڕابردوودا بۆ هۆكاری بڵاوبوونەوەی جۆرە گۆڕاوەكە لەنێو هاوڵاتییاندا گێڕایەوە، بەڵام ‏جۆرێك لە دڵنیاییشی دا بەوەی كاریگەرییەكانی لەسەر تووشبوو بە ماوەیەكی كەم كۆتایی ‏دێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبووانى ئۆمیكرۆن به‌رزبووه‌وه‌ ‏

له‌ ئێران 26 حاڵه‌تى تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركراون و ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى ‏گومانلێكراویش هه‌ن، به‌رپرسانى ته‌ندروستىی وڵاته‌كە هۆشداریی ده‌ده‌ن…
زیاتر ببینە

سه‌باح هه‌ورامى: هه‌ر شوێنێك كارمه‌نده‌كانى ڤاكسین نه‌كردبێت داده‌خرێت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، هەر شوێنێك ڤاکسین بەکارنەهێنێت دایدەخەین. د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share