بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای كەوتنەوەی ئاگرێكی فراوان لە چیای گڵەزەردە سەرباری نەبوونی رێگای پێویست بۆ گەیشتنی ئۆتۆمبێلەكانی ئاگركوژێنەرەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای كەوتنەوەی ئاگرێكی فراوان لە چیای گڵەزەردە سەرباری نەبوونی رێگای پێویست بۆ گەیشتنی ئۆتۆمبێلەكانی ئاگركوژێنەرەوە، بەڵام تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی توانیان لە ماوەیەكی كەمدا كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بكەن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئامانجی ئێمە هەمیشە پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییانە بێجیاوازی لە هەركوێ كەسێك پێویستی بە ئێمەبێت لەوێ ئامادەین”.