سێشەممە بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم بکات.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویانکردووەتەوە، “رۆژی سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەکات”.

ئاشکراشیکرد، “بەغداد بە یەک جار دوو مووچە رەوانە ناکات، وەک ئەوەی لە چەند میدیایەک باسکراوە”.

پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویکردبووەوە، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی هەردوو مانگی چوار و پێنجی رابردوو چاوەڕوانی گەیشتنی پارەكەی بەغداد دەكرێت هەر کاتێک پارەکە گەیشت دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتگیرییەکانی خاتوو کلۆید لە مافەکانی گەلی کورد لەبیرناکەین

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share