زێدان یان مۆرینیۆ؟ یاریزانانی پاریس بژاردەی خۆیان کردووە

دوو سەرچاوەی نزیک لە یانەی پاریس سان جێرمان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە بەڕێوەبەرانی یانە فەرەنسییەکە لەگەڵ دوو ڕاهێنەری ناوداری بواری تۆپی پێ لەسەرهێڵن.

پۆرتاڵەکانی “فوت مێرکاتۆ و لو 10 سپۆرت” ئاشکرایانکردووە، لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمان لەگەڵ هەریەک لە جوزێ مۆرینیۆ و زینەدین زێدان لەسەرهێڵە و دەستی بە دانوستاندن کردووە.

هەردوو سەرچاوەکە پێیانوایە کریستۆف گالیتیێ بۆ وەرزی داهاتوو بەردەوام نابێت، مەگەر ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت، ئەوەش ئەگەرێکی لاوازە لە ئێستادا.

سەرچاوەیەک لەناوخۆی پاریس بە “لو 10 سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، یاریزانێکی گەورە و کاریگەری یانەکە وتوویەتی، “ئێمە وەک یاریزانان پاڵپشتی لە هاتنی زێدان دەکەین، ئەگەر ئیدارەی یانەکەمان بەڕاستی ئەو پلانەی هەیە، باشترە لە ئێستاوە بۆندەکە واژۆبکات و نەیخاتە سبەینێ.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ڤێلانس داماڵی و له‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی بێرنڵی بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. ئەمڕۆ یه‌کشەممە،…
Total
0
Share