هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەسەڵاتداران بزانن یا نەزانن لە كەیسی شێروان شێروانی و هاوڕێكانیدا لە هەڵەدان

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەسەر سزادانی شێروان شێروانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “دەسەڵاتداران بزانن یا نەزانن لە كەیسی شێروان شێروانی و هاوڕێكانیدا لە هەڵەدان”.

راشیگەیاند، نابێت دەسەڵات و دادگا و حكومڕانان بە گیانی كینە و رق و تۆڵە و ناتێگەیشتن و سزا و سەركۆنەكردن، بۆڵبژێرانە، بە مەیلی تایبەتی، مامەڵە و هەڵوێست و بڕیارەكانیان دەربكەن.
وتیشی، “دەوڵەت هاوڵاتییان دروستیدەكەن و دەیپارێزن و گەشەیپێدەدەن، هاوڵاتیی بێئیرادە و تێكشكاو و بێمتمانە نەك دەوڵەت دروستناكات دەسەڵاتێكی بێئیرادە و تێكشكاو و بێمتمانە دروستدەكات”.

لە پەیامەكەی هەڤاڵ ئەبوبەكردا هاتووە، “ئازا و ئازادەكانن دەوڵەت و ژیانی نوێ و هاوڵاتیی سەنتەریی و سەروەریی یاسا و دەوڵەتیی یاسا و دادپەروەریی و ئازادیی دەخوڵقێنن و دەسەڵاتداران بزانن، یان نەزانن، ویستتانبێت، یان نەبێت، لە كەیسی شێروان شێروانی و هاوڕێكانیدا لە هەڵەدان و هەڵەكان راستبكەنەوە، چەمینەوە لە بەردەم خەڵكدا سەروەرییە”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: سێ لە بریندارەكانی رووداوەكەی ئەمڕۆ تەندروستییان ناجێگیرە

بابەتی دواتر

سوید سەرجەم ئەندامانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدادەوە دەگوازێتەوە ستۆکهۆڵم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share