تەندروستیی سلێمانی: سێ لە بریندارەكانی رووداوەكەی ئەمڕۆ تەندروستییان ناجێگیرە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رووداوەكەی ئەمڕۆی سەر رێگای شارەزوور – سەیدسادقدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 7 كەسی دیكەش برینداربوون.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای شارەزوور – سەیدسادق، كە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی گیانیانلەدەستداوە لە ئێستادا لەپەیمانگای پزیشكی دادین لە سلێمانی بریندارەكانیش لە رێگەی تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستییەوە رەوانەی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار كراون.

راشیگەیاند، سێ لە بریندارەكان تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕدان سێ هاوڵاتییەكەی دیكە تەندروستیان جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: گيانله‌ده‌ستدانى سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى…
Total
0
Share