لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش برینداربوون

بەیانی ئەمڕۆ لە ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان سەیدسادق – شارەزوور دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش برینداربوون.

عەقید نافز فەتحوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی شارەزوور لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە نزیك گوندی تەپی كەرەم دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و 6 كەسی دیكەش برینداربوون”.

راشیگەیاند، دوای رووداوەكە بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەكاتی هاتوچۆ لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەکرێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتیەکان بۆ هەڵبژاردنی…
Total
0
Share