باوکی گەنجە کوژراوەکەی لاجان: بە دۆشکە لە کوڕەکەمیان داوە

باوکی گەنجە کوژراوەکەی لاجان نهێنیی شێوازی گیانلەدەستدانی کوڕەکەی ئاشکرادەکات.

لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کوڕەکەی خەریکی کاری رۆژانەی خۆی بووە کە شۆفێری بارهەڵگر بووە، کەوتووەتە ناو خۆپیشاندانەکەی لاجانەوە، لەوێ رایانگرتووە و نەیانهێشتووە بڕوات.

وتیشی، لە ترسی رۆحی خۆی، ویستوویەتی لە ئۆتۆمبێلەکە بێتەدەرەوە و بچێتە گوندەکە و خۆی رزگاربکات، بەڵام نەگەیشتووە و بە دۆشکە لێیان داوە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، ڤیدیۆم لایە، کەسێک فەرمان بە ئاسایشەکە دەکات و دەڵێت، “لێیدە.. لێیدە..”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: ئامادەکاریمان کردووە و خەڵکێکی زۆر توشی سەرما دەبن

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە خەڵکێکی زۆر توشی سەرما ببن و ئامادەکاریی تەواومان کردووە.…
Total
0
Share