لە هەر كاتژمێرێكدا 18 هاوسەر لە یەكتر جیادەبنەوە

ئامارەكانی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق بە “مەترسیدار” ناودەبرێن، ڕۆژانە 211 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماردەكرێن.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، “تەڵاق” هەڕەشە لە كۆمەڵگەی عێراقی دەكات و ئامارەكان مەترسیدار و نیگەرانكەرن، ڕۆژانە 211 حاڵەتی “تەڵاق” تۆماردەكرێن و دەكاتە نزیكەی نۆ حاڵەت لە یەك كاتژمێردا.

بەپێی ئاماری مانگانەی هاوسەرگیریكردن و جیابوونەوە لە عێراق كە ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویكردووەتەوە، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا 32 هەزار هاوسەرگیریكردن لە عێراق تۆماركراون.

ئامارەكە دەڵێت، لە هەمان مانگدا شەش هەزار و 330 حاڵەتی جیابوونەوە ڕوویانداوە و ڕۆژانە دەكاتە 211 حاڵەت، واتە لە هەر ڕۆژێكی ئەو مانگەدا 422 ژن و پیاو لە یەكتر جیابوونەتەوە و بەغداد لە سەرووی لیستەكەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: رەنگە دوای جەژنی قوربان هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گرفتە سیاسییەکانی هەناردەی نەوت نەماون و پێدەچێت دوای جەژنی قوربان ئەو پرۆسەیە دەستپێبکاتەوە.…
Total
0
Share