سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر شێروان شێروانی-دا سەپێندرا

لەلایەن دادگای هەولێرەوە سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر شێروان شێروانی-دا سەپێندرا.

ئەندامێكی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاكوانانی بادینان لە بەردەم دادگای هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، خەڵكی كوردستان هەموو بزانن، ئەمڕۆ كەس دادگایی نەكرا، بەڵكو “ناوی كوردستان فرۆشرا”.

وتیشی، “بەداخەوە، ئەمڕۆ یاسا لە كوردستان جێبەجێ ناكرێت، بەداخەوە یاسا بەمجۆرە بەڕێوەدەچێت. یاسا سەروەر نییە. ئەگەر یاسا جێبەجێ نەكرێت، كوردستان وێران دەبێت و ئاوەدان نابێت”.

پارێزەرەكە روونیشیكردەوە، لەلایەن دادگای هەولێرەوە شێروان شێروانی بە هەردوو ماددەی 298 و 295 سزادرا، بە یەكێك لە ماددەكان بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ و دووەمیش بە یەك ساڵ و شەش مانگ سزادرا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چوار زیندانییەی پێشتر هاوەڵی شێروان شێروانی بوون لە بەردەم دادگا رایانگەیاند ئەوان رێگەیان بە شێروان داوە هەر شتێكیان بەرامبەر كرا، بەناوی ئەوانەوە داواكاری پێشكەش بكات.

ئەو پارێزەرە دووپاتیشیكردەوە، بەداخەوە دادگای هەولێر “كەوتە ژێر فشارێكی سیاسی و فشاری كەسی”.

كامەران عوسمان، یەكێك لە نوێنەرانی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPT بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەشداربوون لە گەڕێكی دیكەی دادگایی شێروان شێروانی، گوایە شێروان پەنجەمۆری كردووە لەبری گوهدار زێباری، لەكاتێكدا گوهدار زێباری لەناو دادگادا وتی، “شێروان وەكیلی منە، ئێمە بەڵێنمان بە یەكتری داوە لە بری یەكتری ئیمزا بكەین، پەنجەمۆر بكەین”.

وتیشی، “ئێمە پێمانوایە زیندانیانی بادینان بە گشتی بە ئامانجگیرابوون، لەنێویاندا شێروان شێروان بەتایبەت بەئامانج گیرابوو” بە ئامانجگرتنەكەش “لەلایەن دەسەڵاتێكەوەیە لەسەروو دادگاوە”.

كامەران ئەوەشی وت، پێشتر لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە ماوەی سزای شێروان شێروانی بۆ 50% كەمكرایەوە، “بەڵام دیارە دەسەڵاتێك هەیە لەسەروو ئەو دەسەڵاتەوە، خۆشحاڵ نییە بەوە و بەهۆیەوە حكومەكەی بوو بە دە ساڵ”.

نوێنەری رێكخراوەكە باسی لەوەشكرد، تەواوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رای گشتیی كوردستان لەو كەیسە ئاگاداردەكەنەوە و، فشارەكانی خۆیان بەردەوامی پێدەدەن و فشاری زیاتر دەكەن تا ئەم بڕیارە تەمیز بكرێتەوە و نەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

مامۆستا بەدەل بەرواری، یەكێك لە چالاكوانانی ئازادكراوی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەرێمی كوردستان هیچ دادگایەك رەوا نییە لەسەر چالاكوان، رۆژنامەنووسان و كەسایەتییە سیاسییەكان، هەموو دەزانین چۆن دادگایی بەڕێوەدەچێت و خەڵك تاوانبار دەكرێت.

وتیشی، “ئەوەی من بینیم لە فیلمی هیندی زۆر خراپتر بوو، چونكە كەسێكی سكاڵاكار نەبوو لەسەر دۆسیەكە، كەسێكی تاوانباریش نەبوو. تا بەوجۆرە شێروان شێروانی سزابدرێت”.

دەربارەی ئەوەی بۆچی بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ چالاكوانانی بادینان دەكرێت مامۆستا بەدەل بەرواری وتی، “حكومەتی كابینەی خۆراگر، دەیەوێت بەهەر جۆرێك بێت خۆی بەسەر هەرێمی كوردستاندا بسەپێنێت “. دووپاتیشیكردەوە، بەهۆی ئەوەی بادینان بە بنكەی خۆیان دەزانن، ترسیان لەوێ هەیە و دەیانەوێت “دەنگی ئازاد لە بادینان بێدەنگ بكەن”.

بابەتی پێشتر

نێیمار وەڵامی یانە داواکارەکانی دایەوە

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی باندێکی تەقەکەر و رێگری دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی یەكگرتووەوە بزوتنەوەی ئیسلامی دەبێتە خاوەنی پێنج كورسیی پەرلەمانی

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتووەوە لە پەرلەمانی كوردستان پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیسلاميی كورسییەكانیان…
زیاتر ببینە

مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی: ئەو لایەنانەی رێگای كەركوك – هەولێر_یان داخستووە دۆستەكانی  پارتین

مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو لایەنانەی ئێستا رێگای سەرەكی كەركوك – هەولێر_یان، داخستووە، دۆستەكانی …
Total
0
Share